
چالاكوانێك ڕفێنرا
ڕفاندن و بە ئامانجگرتنی چالاکوانان و پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان لە عێراق، جارێکی دیکەدەستی پێكردەوە.
ڕائد دەعمی چالاکوانی مەدەنیه، باس لهوهدهكات كه ڕفێندراوە و ئەشکەنجەدراوە لە لایەن ھێزێكی نادیارەوەو، بە توندی ھەڕەشەی لێكراوە كە خۆی دوور بگرێت لە چالاكیيەكان.
ناوبراو گوتی : “ڕفاندنەکەم ڕۆژی شەممە لە لایەن چوار کەسی نەناسراوەوە كه لە ناو ئۆتۆمبێلێکی حکومیدا لە شوێنی کارەکەم لە کەربەلا بە چەکی جۆری دەمانچە بوو ، “
ئهو چالاكوانه مهدهنيه دهشلێت :”بە چاو بەستراوی و، بە کەلەپچەکراوی بردوویانە بۆ گۆڕستانێکی پارێزگای کەربەلا .