له‌ زیقار كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرایه‌ ئامانج

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێ، ده‌وڵه‌تی به‌ تایبه‌ت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ پارێزگاكانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق كرانه‌ ئامانجی هێرشی تیرۆریستی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی  كاروانێكی دیكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پارێزگای زیقار كرانه‌ ئامانج.

 

به‌ پێی زانیاریه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای زیقار، كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای دیوانییه‌‌ كراوه‌ته‌ ئامانج به‌ هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ر هێزه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ به‌ هۆی پێدا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب، ژماره‌ك ئۆتۆمبێلی هاوپه‌یمانان كه‌ كه‌ل و په‌لی لۆجستیان هه‌ڵگرتبوو، زیانیان پێگه‌یشتووه‌ وكه‌سێكیش بریندار بووه‌.

 

Back to top button