ئه‌م حه‌فته‌يه‌ شاندی دانوستانكاری ھەرێم بۆ دواجار سەردانی بەغدا دەكاتەوە

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌ينێت، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م حه‌فته‌يه‌ شاندی دانوستانكاری ھەرێم بۆ دواجار سەردانی بەغدا دەكاتەوە.

دارا رەشید،كه‌ ئه‌ندامى شادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌ بۆ به‌غدا، له‌باره‌ى سه‌ردانى شانده‌كه‌يان بۆ به‌غدا گوتی: سەرەتای ئه‌م حه‌فته‌يه‌ شاندی هەرێمی کوردستان بۆ درێژە پێدان بە گفتوگۆکانی دەچێتەوە بەغدا، كه‌ ئەمە دوایەمین سەردانمان دەبێت لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەى گشتى 2021 ى عێراق.

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: لە بارەی بودجە لێکتێگەشتنی باش هەیە لە نێوان ھەرێم و بەغدا .

 

Back to top button