بەریتانیاش وەك ئەمریكا ھاتە سەرھێڵ دژی میلیشیا ئێرانیيەكان

 وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆمینیک ڕاپ گوتی : بەریتانیا پشتگیری لە وەڵامی ئەمریکا دەکات بۆ ئەو میلیشیای کە هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سوریا و عێراق .

دؤمينيك ڕاپ، گوتیشی:”ئێمە ئەو هەڕەشەیەی میلیشیاکان دروستیان کردووە دەناسین، پشتگیری لە ئامانجی ئەمریکاش دەكەین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە”

ئەمە لە کاتێکدا دێت کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێنمایی خۆی بۆ هێرشە ئاسمانیەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا دا و، دامەزراوەى میلیشاکانی سەربە ئێرانی بە ئامانج گرت لە وەڵامی هێرشی موشەکی بۆ سەر ئامانجە موشەکیەکانی ئەمریکا لە عێراق.

Back to top button