له‌دواى قسه‌كانى دوێنێى لاهوور جه‌نگى، مه‌لابه‌ختيار ده‌لێ: ئەم هەموو دەستێوەردانەی بەرپرسان كەی كارێكی تەندروستە؟
لە دوای قسەكانی دوێنێی لاهوور جەنگییەوە، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه مه‌لا به‌ختيار،ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌لێت: ئاخۆ “ئەم هەموو دەستێوەردانە” كەی كارێكی تەندروستە؟.
مەلا بەختیار، لە لاپه‌ره‌ى تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسينێكى بڵاوی كردۆتەوە تێدا ده‌لێ، “غالب محەمەدم نەدیوە و نەدواندووە، لە بەرەی نەیارە، بەڵام پەلاماردانی، تاوانە”.
مه‌لا به‌ختيار ده‌شلێت: “لێکەوتەی لێدوانەکان و لێدانەکەی ناوبراو، سەیرن! کێشەیەکی یاساییە و ئەرکی دادگا و پۆلیسە بە هاوکاریی ئاسایش”.
ناوبراو جەختیشی كردۆتەوە كە “، کەیسەکەش لە دادگایە، پۆلیس و ئاسایش لێدوانیان لەسەر نەداوە، لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنەشی لەسەر نەکراوە. ئەم هەموو دەستێوەردانەی بەرپرسان، کەی کارێکی تەندروستە؟”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سياسى وبه‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانيى كوردستان له كۆتاييدا ده‌شلێ: “دۆخی کوردستان و پەیوەندیی لایەنە سیاسییەکان، وەکوو کەڵەکە بەردە، بە بچووکترین فشار دەتەپێ. چ رەوای هەقە، جارێ کێشەی بودجە لە بەغدا ماوە. مووچە پچڕ پچڕ دەدرێ. هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوەیە، کەچی لەسەر گرفتی پەرلەمانتارێک هەڵدەدێرێن؟”.