ئێران ڕووبه‌ڕووی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

خواكوڕك

وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ینێت، كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌مزووانه‌ له‌چوارچێوه‌ی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی نوێی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌رچاوه‌ی پشێوین له‌ناوچه‌كه‌ باجی كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.

شۆن سپایسه‌ر وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و روسیا رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ئه‌گه‌ره‌كان هاوبه‌شی كردنی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری نێوانیانه‌ له‌ شه‌ڕی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ره‌قه‌ و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا هێزی زه‌مینه‌ ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كه‌ن.

پێشتریش باڵوێزی به‌ریتانیا له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندبوو، كه‌ ره‌نگه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له‌ سوریا بێته‌ ئاراوه‌، و ئاراسته‌كان هه‌موویان به‌ره‌و كۆتایی هێنانه‌ به‌و شانۆیه‌ تووندوتیژیه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌هه‌یه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ هه‌ندێك لایه‌نی ناكۆك هه‌ر بمێنن.

له‌به‌رامبه‌ردا دوێنێ محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران لە پەراوێزى گۆنگرەى میونشن رایگه‌یاند، هەڕەشەکانى ئەمەریکا لە ئێران هیچ سودێکى نیە، هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سوریا توندوتیژییەکان زیاتر دەکات و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیش دەخاتە مەترسییەوە.

Back to top button