سكرتێری ناتۆ: كێشه‌ی زۆر جددیمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به ئاماده‌بوونی سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی (ناتۆ) كۆبووه‌وه، له وتارێكدا سكرتێری ناتۆ رایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی ناتۆ كێشه‌ی زۆر جددی له‌گه‌ڵ تورکیا هەیە.
یێنس ستوڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، نیگەرانییەكانی ناتۆ لە توركیا بەهۆی چەند کەیسێکەوە دروست بوون،کە گرنگترینیان بریتین لە کڕینی سیستەمی دژەمووشەكی S400ـی رووسی لەلایەن ئەو ولاتەوە و کێشەکانی تورکیا لەگەڵ یۆنان و قوبرسی یۆنانی لە دەریای سپیی ناوەڕاست،پرسی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتیەت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تورکیا چڕ كردۆته‌وه‌و و بۆ چارەسەركردنێ ئەو كێشانە، پلاتفۆڕمێكی گرنگ پێشكەش دەكەین.