پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەردەکەون

دوێنێ لە یەکەمین رۆژی نەورۆزدا، ژمارەیەک پێشمەرگە به ئاڵای کوردستانەوە كه ژماره‌يه‌ان نه‌زانراوه چه‌ند بوون لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەرکەوتن و ئه‌مرۆش ڤيديۆكه‌يان له تۆڕه‌كۆمه‌لايه‌تييه‌كانه‌وه به‌ڵاو بوويه‌وه”.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له ڤيديۆيه‌كدا كه له تۆره‌كۆمه‌لاتييه‌كان به‌ڵاو بۆته‌وه ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه به لۆگۆى حيزبێكى كوردستانى ڕۆژهه‌لاتى كوردستان و، ئاڵاى كوردستانه‌وه به‌نێو شه‌قامه‌كانى ژماره‌يه‌ك له‌شاره كوردييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌سوورێنه‌وه و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزیان لە هاونیشتمانیان ده‌كه‌ن و، به خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ى كه تێيدانه ده‌لێن جێتاناهێلين .
هه‌ر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه دواى به‌ڵاو بوونه‌وه‌ى ڤيديۆكه، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ( حدکا )راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ده‌لێ؛ “به ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیێنین کە هێزی پێشمەرگەی شار، هاوكات لەگەڵ نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی كوردەواری، هاوشان لەگەڵ خەڵكی تێكۆشەری كوردستان، نەرۆزیان پیرۆز كرد و یەكدەنگ و یەكگرتوو بە تایبەت لە شنۆ، ئاودانانی ئیلام، بانە و “نییەر”ی هەمیشە دیمۆکرات و، پەیمانی وەفاداری و درێژەدان بە خەباتیان لەگەڵ كوردستانی رۆژهەڵات نوێ كردەوە”.