د. سامان بەرزنجی : ڤیزەی ڤاكسین بە هاووڵاتییان دەدرێ
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ڤیزەی ڤاكسین ئامادەیە و لە داهاتوودا بۆ زۆر لە بوارەكانی ژیان بەكار دەهێنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە روونكردنەوەیەكی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتدا هاتووە، كارتی وەرگرتنی ڤاكسین “ڤیزەی ڤاكسین Vaccine VISA”ی نێودەوڵەتی ئامادە كراوە و تەنیا بە هاووڵاتییانی تۆماركراو دەدرێت، لە داهاتوودا دەبێتە مەرجی زۆر لە بوارەكانی ژیان.
وەزیری تەندروستی دەڵێت، تاكە ڕێی وەرگرتنی ڤاكسین، خۆتۆماركردنی پێشوەختەی ئەلیكترۆنی دەبێت لە پۆڕتاڵ و لینكی وەزارەتی تەندروستی، تا بە یەكسانی بگاتە هاووڵاتییان لەسەر بنەمای پێشینەی تەمەن و نەخۆشیی درێژخایەن.
باسی لەوەش كردووە، پێدانی ڤاكسین بە یەكسانی بەسەر هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت، بە مەرجی بوونی نۆرەی تۆماركراو، هیچ كەس و لایەنێك بەبێ وادەی تۆماركراو مافی وەرگرتنی نابێت.