مه‌تیس: بەمزووانە سوپای ئەمریکا لە عێراق ناکشێتەوە

خواكوڕك

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌ینێت، شه‌ڕی دژی داعش درێژه‌ ده‌كێشێت و ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه‌ تووند ئاژۆكان له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌شڵێت، بەمزووانە سوپای ئەمریکا لە عێراق ناکشێتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 20/2/2017 به‌ سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراون جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا گه‌یشته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی ئه‌نجام داوه‌ و دواتر لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان داوه‌.

ماتیس كه‌ پێشتر به‌پله‌ی جەنڕاڵ لە وڵاتانی عێراق و ئەفغانستان خزمەتی سەربازی کردووە به‌ به‌رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، سوپای ئەمریکا بۆ هاوکاری هێزە عێراقیەکان ده‌مێنێته‌وه‌ و لە ئێستاشدا بیرلە چۆنیەتی ڕزگارکردنی ڕەققە دەکەنەوە.

Back to top button