یاسایی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان هەموار دەکرێتەوە

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا کە لە ماوەیەکی دیاریکراو بە پێی یاسایەک خانووە زێدەڕۆکان تاپۆ بکات، بەڵام بەھۆیبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە حکوومەت نەیتوانی یاساکە لەکاتی خۆی جێبەجێبکات ئەندامێکی لیژنەی شارەوانییەکانی پەرلەمانیکوردستانیش دەڵێت، گۆڕانکاریی بەرچاو لە یاسای بەخاوەنکردنی زەویی زێدەڕۆدا کراوە.


نەجات شەعبان، په‌رله‌مانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی شارەوانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه‌: “یاسای ژمارەی ٣ی ساڵی٢٠١٩ تایبەت بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری ئەو شارەوانییانەی زێدەڕۆیان لەسەر کراوە، ھەموار دەکرێتەوە و پەرلەمانیکوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسا پێشنیارکراوەکە کردووە و لە ماوەکانی داھاتوودا خوێندنی دووەمی بۆ دەکرێت، ئەم جارەگۆڕانکاریی بەرچاو لە تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ کراوە و ھەموو ئەو خانووانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندان، ئەوانەیلەلایەن دەستەی وەبەرھێنان، یان ھەر دەزگایەکی دیکەی حکوومەتەوە مۆڵەتیان پێ درابێت و زیادەڕۆیی کرابێت تاپۆکردن نایانگرێتەوە،گۆڕانکاری بەسەر کاتی دروستکردنی خانووەکانیشدا ھاتووە، بەپێی ھەمواری نوێ ھەر خانوویەک ھەتا ٣١/١٢/٢٠٢٠ دروست کرابێت،تاپۆ دەیگرێتەوە.”

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت؛ئەو ھاووڵاتییانەی بە زێدەڕۆ خانوویان دروست کردووە، بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی یەک ساڵداداواکاری بۆ تاپۆکردنی خانووەکەیان پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکات. لەبارەی نرخی تاپۆکردنیش گۆڕانکاری بەرچاو بەسەر نرخەکەداھاتووە، بۆ نموونە ئەگەر ئەو زەوییەی زێدەڕۆیی لەسەر کراوە پێشتر لەلایەن شارەوانییەوە جیا نەکرابێتەوە، نرخی تاپۆکردنیان جیاوازدەبێت.”

هەروەها راشیگەیاندووە: “وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ئەو ناوچانەی نەخشە و دیزاینی ئامادەکراویان نییە، حکوومەت لەماوەیەکدا کە لە ڕۆژی دەرچوونی یاساکەوە دوو ساڵ تێپەڕ نەکات، نەخشە و دیزاین ئامادە دەکات و ھەرکەسێک دەتوانێت لە تاپۆکردنی یەکپارچە زەویی زێدەڕۆ سوودمەند بێت، نەک زیاتر.”

Back to top button