دیندار زێباری :حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە وەڵامی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ووەتچ دەلێ:حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی.

 

ڕۆژی ٢٢/٤/٢٠٢١، ڕێکخراوی هیومام ڕایتس ووەتچ لە بڵاوکراوەکیدا لە بارەی چەند پرسێک کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕەوای خستەڕوو.

لەم ڕووەوە، د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند :” دادگا سەربەخۆیە لە حکومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها، حکومەتی ھەرێم دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات. هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن. ئەم ڕاگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەم زانیاریانە ڕاستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوە.`

د. دیندار زێباری ڕاشیگەیاند،”وەک تۆمەتبار، لەناو هۆڵی دادگا لەلایەن پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە، ئەوان چاوییان بە پارێزەرکانیان کەوتووە لەکاتی ڕاگرتنیاندا، گرنگە بزاندرێ کە بڕیاری دادگا پەیوەندی بەکاری ڕۆژنامەوانی تۆمەتبارانەوە نەبووە دادگاییکردنە کان لەلایەن نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان و پەرلەمانی کوردستان و میدیاکانەوە چاودێری دەکران.

زێباری ڕوونیکردەوە کە بڕیارەکانی دادگای تاوان قابیلی تانەلێدانن، و ئێستا دادوەری دادگای تاوان پەڕاوەکانی ڕەوانەی دادگای تەمییز کردووە بۆ تێهەڵچوونەوە.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند کە، `کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور (ICRC) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دەستگەیشتنیان بە دەستبەسەرکراوەکان هەبووە`.

حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی.  حکومەت لەگەڵ یونامی و نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوردستان بەتەواوی پابەند بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا.

Back to top button