حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دژی کەنالێك تۆماردەکات
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بەڵاوبوونهوهی راپۆرتێك له پێگەی ئەلیکترۆنی كه‌ناڵی ئافاقی عێراقی بڵاوكردهوهو، دەلێ: هەموو زانیارییەكانی ناو راپۆرته‌كەی ئەو کەناڵە کە باس لەوە دەکات،كە هه‌رێمی كوردستان گوایە رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی “سەنتەری مووساد” داوە له هه‌ولێر تۆمەتەو ڕەتی دەکەینەوە، دەشلێ: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له دژی كهناڵەكە تۆمار ده‌كات.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی د.جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
كه‌ناڵی ئافاقی ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقی له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌یدا له رێكه‌وتی 22ی نیسانی 2021، راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا هه‌رێمی كوردستانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، گوایە رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی “سه‌نته‌ری مووساد”، له شاری هه‌ولێر داوه.
لێره‌وه بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و راپۆرته بێ بنه‌مایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نهاله‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی وه‌همی ئاماده كراوه، هه‌وڵێكه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و ته‌شهیركردن به هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌پاڵی تۆمه‌تێكی چه‌په‌ڵ هه‌رچه‌نده رهتیشمانكردۆتهوه، ئه‌وكات وئێستاش جه‌ختمان كردۆته‌وه كه هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌مه‌به‌ست ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ڕاستییه به باشی ده‌زانن و به‌ته‌واوی ئاگاداری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌واج به سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانیان بده‌ن و، تا ئێستاش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره درۆیانە به‌رده‌وامن، با ئه‌وه بزانن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌ناڵه تۆماردەکات.
بۆیه داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ین، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف بكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی ئه‌و شوێنه ره‌وانه بكه‌ن، كه ده‌گوترێت سه‌نته‌ره ئیسرائیلییه كه‌ی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و تۆمه‌ته درۆزنانه و بێ بنه‌ما و مه‌ترسیدارانه دابنرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی كوێرانه ده‌خرێنه پاڵ هه‌رێمی كوردستان، كه دواجار زیانی بۆ سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌بێت.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
22ی نیسانی 2021