وەزارەتی بەرگری روسیا كوژرانی چوار سەربازی وڵاتەكەی لەسوریا راگەیاند

خواكوڕك
 
میدیاكانی رووسیا لەزاری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا كوژرانی چوار سەربازی وڵاتەكەی لە سوریا راگەیاند و هۆكاری كوژرانەكەشی ئاشكرا دەكات”.
 
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، سوپای وڵاتەكەی لەسوریا چوار سەربازی لەدەست داوە كە بەهۆی تەقینەوەیەك بووە، گوتەبێژی ئەو وەزارەتەش دەلێت تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلە سەربازیەکەیاندا کە ویستویانە لەگەڵ هێزەکانی سوریا دوو ڕاوێژکاری ڕوسی لە فڕۆکەخانەی سەربازی ئیلتیاس بگوازنەوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كەسوپای وڵاتەكەی لەمیانی گواستنەوەی دوو راوێژكاری سەربازی رووسی لە فرۆكەخانەی ئیلتیاس دا بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەكانیان تەقیەوەتەوە لەئەنجامدا چوار سەربازی وڵاتەكەی گیانیان لەدەست داوە”.
Back to top button