ھێزەكانی توركیا بۆ دەرەوە

 

نەجلە ئەلمەنقوش وەزیری دەرەوەی لیبیا ڕۆژی هەینی گوتی وڵاتەکەی سورە لەسەر کشانەوەی تورکیا لە وڵاتەکەی و داوا لە هەموو وڵاتان دەکەن هاوکاری بکەن بۆ لابردنی سەربازانی بیانی لە خاکەکەیان .

جەختی کردەوە لەسەر پێویستی چالاککردنی ئەنجامەکانی کۆنگرەی بەرلین بۆ پێداچوونەوە بەڕێگەکانی جێبەجێکردنی ئاگربەست و ڕۆیشتنی هێزە سەربازییە بیانییە نایاساییەکان لەلیبیا ، بەو جۆرەی ڕێگە دەدات هەڵبژاردن لەمەرجی ئاسایش و سەقامگیریدا ئەنجام بدریت .

ھاوكات وتی “پێشوازی لە کردنەوەی کونسوڵخانەی ئیتالیا لە بنغازی دەکەین” هیوادارین سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێ بێت لەنێوان هەردوو وڵاتدا”

Back to top button