ڕاگەیێندراوێك لەپارێزگاری ههولێرهوه
ڕاگەیێندراوێك لەپارێزگاری ههولێرهوه
سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وەک سوکایەتیکردن بەپیرۆزییەکانی خەڵک، لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز بە دڕێندراوی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دڵنییا دەکەینەوە، دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپردراون لەزووترین کاتدا ئەنجامدەرانی ئەو تاوان و ڕەفتارە ناشایستیە کە ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و فیتنەگێڕییە لەشارەکەمان دەدۆزرێنەوە و بەسزایی یاسایی خۆیان دەگەن.
ئەو جۆرە ڕەفتارە ناشایستە و دوور لەبەها ئەخلاقییە، دوورە لە ئاکار و ڕەوشتی خەڵکی شاری هەولێر و بەهیچ شێوەیەک قابیلی قەبووڵکردن نییە و هەر كەس و لایەنێك لە پشت ئەنجامدانی بێت بە سزای خۆیان دەگەن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری ههولێر
2021.4.23