گۆڕانكاریەكانی پارتی دەستیپێكرد

خواكوڕك
دوای ئەوەی لە دواهەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاردرا گۆڕانكاری لە بەر پرسی چەند مەكتەب و لقێكی پارتی بكرێت, ئەمڕۆ گۆڕانكاریەكان چوونە واری جێبەجێكردن.
لە دەستپێكی گۆڕانكاریەكان  ساسان عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی وەك بەر پرسی مەكتەبی جەماوەریەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەست بەكاربوو.
هەروەها عەلی عەونی كە ئەركی بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران پێدرا بوو ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كادرانی حزبی و جەماوەری ناوچەكە عەلی تەتەر كە پێشوتر بۆ ماوەی شەش ساڵ بەر پرسی لق بوو دەستی لە كار هەڵگرتوو عەلی عەونی وەك بەر پرسی لقی 10 بە كار بوو.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك سبەی گۆڕانگاریەكانی لقی شێخان و مەكتەبی دیراساتی پارتی دە چێتە واری جێبەجێكردن.

Back to top button