سەرۆكی نوێی دەستەی مافی مرۆڤ دێتە هەڵبژاردن
ژنە چالاکوانێکى سەر بە پێکهاتەى مەسیحى بوە سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان.
دوای ئهوهی مونا یوحهنا، بووه سهرۆكی دهستهی مافی مرۆڤ له ههرێمی كوردستان، ئاماژهی بهوه كرد له رۆژانی داهاتوو بهرنامهی كاری خۆی ڕادهگهیهنێ.
لە سەرەتای ئەمساڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بەڕووی ئەو كەسانە كردەوە ئارەزووی وەرگرتنی ئەو پۆستەیان دەكرد و 12 داواكاری پێشكەش كرابوو.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پشكی مەسیحییەكانە، ماوەی چوار ساڵە ماوەكەی بەسەر چووە كە زیا پەترۆس سەرۆكایەتی دەستەكەی دەكرد. ئێستە جیا لە دەستەی مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەستەی دەسپاكی ماوەكانیان بەسەر چووە.