ئیسرائیل بۆ جاری چواره‌م سوپای رژێمی سوریا بۆردومان ده‌كات

خواكوڕك

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل له‌ ئاسمانی شاری به‌عله‌به‌گ سوڕاونه‌ته‌وه‌ و كاروانێكی سوپای سوریاشیان بۆردومان كردووه‌.

میدیاكانی روسیا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه‌ 22/2/2017 سێ فرۆكه‌ی ئیسرائیلی بۆردوومانی سوپای رژێمی سوریا ده‌كه‌ن له‌ ناوچەی جارد نەلھەلە لە چیای قەلەمۆن لە نزیك سنووری لوبنان بووە.

به‌پێی زانیاری میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌، دواتر فرۆكه‌كان به‌ره‌و شاری به‌عله‌به‌گ هه‌ڵفڕیون و له‌ ئاسمانی شاره‌كه‌ تا ئاستێكی زۆر نزم بوونه‌ته‌وه‌ و ترس و دڵه‌راوكێ دانیشتووانی شاره‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌، دواتر به‌بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

 

Back to top button