قەیس خەزعەلی: جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له مسته‌فا كازمی ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداو تا ئازادكردنی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیان ناوچه‌كه‌یان چۆڵنه‌كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی گوێ بڕینینان له كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌ی له كازمی كردوو رایگه‌یاند حەشدی شەعبی بەشێکە لە مانەوەی شکۆی دەوڵەت.
قەیس خەزعەلی ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی دەیەوێت درێژە بە بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بدات و گوتی:”سەرۆکوەزیران بەدەر نییە لەوەی لە سەرووی دەوڵەت و یاساوە بێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق گوتیشی: “ھیچ کێشەمان لەگەڵ ھەڵوێستەکانی مستەفا کازمی لە بیناتنانی دەوڵەتدا نییە و تەنانەت ئامادەین لەوبارەیەوە یارمەتی بدەین”.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق، قەیس خەزعەلی لە وەڵامی لێدوانەکەی ئەم دواییەی وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد رایگەیاندووە کە حەشدی شەعبی ئەو ناوچەیەی رزگاکردووە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزیری بەرگریی تیایدا لەدایکبوون و گوتی: حەشدی شەعبی بەشێکە لە مانەوەی شکۆی دەوڵەت”.
پێشتر وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد رایگەیاندبوو کە چەکی حەشدی شەعبی ھەڕەشە نییە بۆسەر ھێزەکانی سوپا و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە ھێزەکانی سوپا بەھێزن و دەتوانن شەڕ لەگەڵ ھەر دەوڵەتێک بکەن ئەگەر ھەوڵبدات ھێرش بکاتە سەر عێراق.