په‌رله‌مانتارێكى پارتى له‌وه‌ڵامى سه‌عدى پيره : ئێمە خیانەتی عوزما ناکەین و خاکێ کوردستان نافرۆشین
په‌رله‌مانتارێكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ڵامى سه‌عدى پيره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى ده‌داته‌وه و ده‌لێ : ئێمە خیانەتی عوزما ناکەین و خاکێ کوردستان نافرۆشین .
له ديمانه‌يه‌كدا ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ميدياكانى سه‌ر به په‌كه‌كه سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى ده‌لێ : توركيا ئه‌و ناوچانه‌ى كريوه كه دارى لێ بريونه‌ته‌وه.
له‌وباره‌يه‌وه، هيڤيدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان كه خۆى خه‌لكى سنووره‌كه له‌په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيوويه‌تى:” کاک سەعدی پیرە، ئێمە خیانەتی عوزما ناکەین و خاکێ کوردستان نافرۆشین.”
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ى فراكسيۆنى پارتى ده‌شلێت :” سەعدی پیرە دەڵێت ئەو ناوچە کوردستانیانەی ھێزی تورکیا بەبیانووی پەکەکە ھاتوون و دەستیان بەسەرداگرتووە و داری ئەو ناوچانە بڕیویانە، تورکیا ئەو ناوچانەی کڕیوە! کاک سەعدی ، ئەو ناوچانە گوندی منن لەدەڤەری سندی سەر بە قەزای زاخۆ، و دارییان لێ بڕیوە، ئەگەر تۆ ئەو مامەڵەیەت کردبێ، و پێ فرۆشت بێ، ئەگەر نا خەڵکی ئەو ناوچانە ئەوەندە کورد پەروەرن قەت خیانەتی عوزما ناکەن ، بەڵام دیارە کێ خاکی کوردستان بە خاک و دار و مرۆڤەوە فرۆشتوویەتی.”
هيڤيدار ئه‌حمه‌د بۆ سه‌عدى پيره زياتر ده‌لێ :” ئەدی کێ لە سلێمانی رێگای بۆ تورکیا خۆشکرد، ئەندامانی سەرکردایەتی پەکەکە لەلایەن تورکیایەوە تیرۆربکەن! کاک سەعدی، پێویستە کاتێ قسە لەسەر ناوچەیەک دەکەی ئاگات لە رستەکانت بێ، چۆنکە ھەموو کورد خاک فرۆش نین.”