پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکی مهترسيدارمان به نارنجۆك و چهك و بڕێك ماددهى هۆشبهر دەستگیرکرد
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دهلێ ، تۆمەتبارێكمان دەستگیرکردووە لەکاتی دەستگیرکردنیدا رووبهڕووى هێزهكانى پۆليس بۆتهوه و نارنجۆکێکی دەستیی گرتووەتە تیمەکانمان”.
له راگهيێندراوێكدا پۆلیسی هەولێر رايگهياند،” بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێكیان بەناوی (هـ. ص. ا) دەستگیركردووە، كە بەپێی ماددە (495) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
پۆليسى ههولێر دهشلێت :” تۆمەتباری ناوبراو، لەكاتی دەستگیركردنیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە و “نارنجۆكێكی دەستی گرتە تیمەكانی پۆلیس، بەڵام خۆشبەختانە نەتەقییەوە و بێ زیان بوو، بۆیە هەر زوو هێزەكانی پۆلیس لێی هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتبار، دەستیان بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت”.
لهراگهيێندراوهكهى پۆليسى ههولێر ههروهها ئاماژە بەوە کراوە كه، تۆمەتبارەکە رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دراوەتە دادگا.