كەشتی ئەلیزابێس پشكی شێری ھەیە لە شەڕ دژی داعش

 

 

فەرماندەکانی هێزی دەریایی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری شاژنە ئەلیزابێس ” بەشی شێری ” پرۆسە سەربازییەکانی دژ بە داعشی لە عێراقدا ئەنجامداوە .

 

ئاردمیڕاڵ ستیڤ مۆرهاوس لە یەکەم دەركەوتنیدا، لە سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری 65 هەزار تۆن قسەی کرد و وتی، بەریتانیا زۆربەی ئەرکەکان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە عێراق ئەنجام دەدات،

 

وتیشی: ئەو فڕۆکە هەڵگرەی بەریتانیا لە ئێستادا بەشی شێرلە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکان بەسەر عێراقدا چارەسەر دەکات و ئارامی بۆ بەریتانیا دابین دەکات

Back to top button