كرێكارێكی پڕۆژه‌ی قیرتاوكرنی رێگای كه‌لار _ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا
كرێكارێكی خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان له كاتی كاركردن له پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێگای كه‌لار _ سلێمانی گیانی له ده‌ستدا.
كاتژمێر 6:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ته‌مموزی 2021، کرێکارێك لەکاتی قیرتاوکردنی رێگای کەلار بۆ سلێمانی نزیك شاره‌دێی باوەنور دەکەوێتە ژێر پانکەرەوەی قیر-رەوڵە.
به‌پێی زانیارییه‌كان كرێكاره‌كه دەستبەجێ گیانی لەدەستداوه، ئه‌و کرێکارەکە خەڵکی دەربەندیخانە، ناوی دانا عومه‌ر-ه، بۆ ئه‌مه‌ش پۆلیسی شاردێی باوەنور دەستی بەلێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.