به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما 13 رێنمایی بۆ هاووڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هۆشداریده‌دات و 13 رێنمایی بۆ هاووڵاتیان بڵاوكرده‌وه‌، تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکەن بۆ پاراستنی خۆتان.

1. کەسانی بەتەمەن و منداڵان دووربکەونەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر بەتایبەتی لە کاتژمێر 11ی نیوەڕۆ تاکو 4 ی عەسر .

2. زۆر گرینگە لە کاتی نیوەڕۆ دووربکەونەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر زۆر زەروور نەبێ بەتایبەتی شوفێرانی تەکسی .

3. نابێت لە کاتی گەرما بەنزین لە ئۆتۆمۆبیل بکرێت باشترین کات بەیانیان یاخود شەوان گونجاوترین کاتە.

4. پاتری و بۆن و موعەتەر و چەرخ لە ناو ئۆتۆمۆبیل دامەنێن.

5. لەکاتی وەستانی ئۆتۆمۆبیلەکانتان کەمێک جامەکەی بکەوە بۆ هەوا گۆڕکێ.

6. بەنزینخانەکان بە هەموو شێوەیەک نابێت بەنزین بەڕۆژ  لە خەزان بکەن جگە لە شەوان .

7.ناوچە پیشەسازییەکان هەول بدەن ئەو ئامێرانەی پلەی گرگرتنیان بەرزە لەکاتە گەرمەکان بەکاری نەهێنن بەتایبەتی کرداری برینەوە و لەحیم هتد .

8.  لە هەر شوێنێک بەرمیلی نەوت گاز بەنزین هەبوو تکایە ئاگاداربن ڕاستەوخۆ تیشکی خۆر لێی نەدا بەتایبەت لە ماڵان.

9. کرێکارانی بەڕێز یان ئەوانەی ئیشیان لە شوێنی بلند وەک بالەخانەکان هەول بدەن کڵاوێک لەسەریان بکەن چونکە لە وانەیە توشی سەر سووڕان و لە هۆش چوون ببن بکەونە خوارەوە لە شوێنی بڵند .

10. ئەوانەی شوفێری بارهەلگرن تکایە هەوڵبدەن لە کاتی بەیانی یان ئێواران بکەونە ڕێگا چونکە مەترسی تەقینی تایەکان زیاتر دەبێت لەکاتی گەرما.

11. ئەو شوێنانەی مۆلیدە بەکاردێنن تکایە زۆر ئاگاداری بن هەولبدەن پلەی گەرمی ڕادێتەر دابەزێنن بەتایبەتی مۆلیدەی گەڕەکەکان.

12. زۆر گرینگە بەنزین لەو شوێنانە لە ئۆتۆمۆبیلەکان تان بکەن کە باوەڕپێکراون ئەگەر هەستت کرد بەنزینەکەت خراپە تکایە لێی مەخوڕەو چارەسەری بکە چونکە مەترسی سووتانی دەبێت بەهۆی غازی زۆر .

13. دایکان باوکان ئاگاداری منداڵەکانتان بن نەهێڵن بە مەبەستی مەلەکردن بچنە زێ و ڕووبارەکان چونکە زۆر مەترسیدارە بەتایبەتی زێ قەزای خەبات .

ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر

Back to top button