دۆخی زیندانەكان خراپە

دوای چەندین ڕاپۆرت لە ماوەی ڕابردوودا سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری ناو زیندانەکانی ئێران، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو زیندانەکاندا، بابەتەکانی خراپتر کردووە.

عالیە موتڵەب زادە زیندانی سیاسی لە زیندانی ئیڤینی تاران تۆمارێکی دەنگی بڵاو کردەوە و ڕای دەگەینێت کە بە لایەنی کەم 6 زیندانی ژن لە زیندانەکەدا توشی كۆرۆنا بوون بەبێ ئەوەی هیچ چاودێری و دەرمانێکی پزیشکییان پێ بکرێت، هەروەها جەخت لەوە کردەوە کە بەرپرسانی زیندان هیچ بایەخێک بە دۆخی تەندروستیان نادات.

سەرچاوە : ئەلحەدەس

Back to top button