فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ى له‌نێو شنگال كرده‌ ئامانج و كوژراو و بريندارى لێكه‌وتۆته‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ی له‌ نێو شنگال كرده‌ ئامانج، و 3 سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌  كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش برينداربوونه‌.

 

سه‌رچاوه‌يه‌ك ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رايگه‌ياند”، كاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی توركیا بۆردومانی بازاڕی كۆنی شنگالی كردووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ 3 سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌ كوژران له‌ نێو باره‌گای په‌كه‌كه‌ كه‌  له‌ بازاڕی كۆنی شنگاله‌ .”

باسى له‌وه‌شكردووه‌كه‌،‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كراوته‌ ئامانجی فڕۆكه‌كانی توركیا، 5 سه‌رنشینی تێدابووه‌ و سه‌رجه‌میان به‌ر بۆردومانه‌كه‌ كه‌وتوون و برنداره‌كانیش برینه‌كانیان سه‌خته‌ و يه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان فەرماندەیەکی سەر بە هێزەکانی پەکەکە (یەپەشە)یـە بەناوی سەعید حەسەن”.

 

Back to top button