پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ دۆخی ژیانی کۆچبەرانی کورد لە وڵاتی لیتوانیا دەکات
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ره‌وه‌ندى كوردستانى له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوونی دۆخی ژیانی كۆچبه‌رانى كورد له‌و وڵاتە، داوایان كردووه شاندێكى په‌رله‌مان سه‌ردانى لیتوانیا بكه‌ن.
د. رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: “نووسراوێکمان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه و تێیدا داوامان كردووه ره‌زامه‌ندى ده‌رببڕن سەبارەت سه‌ردانیكردنى شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ وڵاتى لیتوانیا، به‌مه‌به‌ستى به‌دواچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ى دۆخی ژیانى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى روویان كردووەته ئه‌و وڵاته”.
راشیگه‌یاند: “به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى ئێمه كردوومانه دۆخى كۆچبه‌ران له وڵاتى لیتوانیا له هه‌موو رووێكه‌وه زۆر خراپه، بۆیه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت خۆمان له نزیكه‌وه له دۆخی كۆچبه‌ران ببینین و راپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بکەین له‌سه‌ر ره‌وشى ژیان و گوزه‌رانى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كۆچیان بۆ ئه‌و وڵاته كردووه”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ باس‌نیوز روونیشیکردۆتەوە: “ئێمه مه‌به‌ستمانه چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى كۆچبه‌رانى لیتوانیا بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ین، چونكه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه لیژنه‌كه‌مان له‌سه‌ر هێڵه بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌ى كۆچبه‌رانى لیتوانیا”.
جێگەی باسە زیاتر له 2800 هاووڵاتیی عێراقى، كه زۆرینەیان كوردن له لیتوانیا گیریان خواردووه و لە دۆخێکی زۆر خراپدان، جگه له‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى هاووڵاتیانى کورد له سنوورى وڵاتى بیلاروسیاش گیریان خواردووه.