ئێران لە گرتنی چالاکانی مەدەنی بەردەوامە

خواكوڕك
لە بەردەمی فشارکانی دەزگا ئەمنیەکانی ئێران لەسەر چالاکانی مەدەنی،لەسەر نوسینی دروشمێک لەسەر دەستی فەرزانە جەلال ژنە چالاکی کورد لەشاری کرماشان لەلایەن دەزگا ئمنیەکانەوە دەستگیرکراو بەرەو شوێنێکی نادیار براوە”.

فەرزانە بە هۆی ئەوەی لەناو دەستی نوسیبوی (نا بۆ توندوتیژی دژی ئافرەتان) دەستگیرکراوە،ئەوەش دوای ئەوەی  هێزە ئەمنیەکانی ئێران لەوشارە کچە چالاکێکی کوردیان دەستگیرکردوو دەستدرێژیان کردبویە سەری و دوای ئازادکردنیشی ناچار ئەو کچە چالاکە خۆی کوشت.
فەرزانە وێڕای ئەوەی لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە زانکۆکانی ئێران یەکێک بوو له یەکەمەکان بەڵام بەهۆی هەڵوێستەکانیەوە لەلایەن دەسەڵاتەوە ڕێگەی پێنەدرا درێژە بە خوێندن بدات”.

 

Back to top button