يوسف چاوشين: بینایەی داینگەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون وەردەگیرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، رایگەیاند، سەرجەم بینایەی داینگەکان کە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێوون هەن وەردەگیرێنەوە.

یوسف چاوشین، بۆ ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك ) گوتی، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر کۆبووینەوە و بڕیارمان دا لیژنەیەکی هاوبەش دروست بکەین و خاوەن پڕۆژەکان لە ڕادەستکرنەوەی بینایەی داینگەکان ئاگادار بکەینەوە.

باسی لەوەش کرد، ئەو خاوەن پڕۆژانەی پابەند نابن بە ڕادەستکردنەوەی بینایەکان، ڕێکاری یاسایی لە ڕێی دادگا بەرامبەریان دەگرینە بەر.

روونی کردەوە، ئەمساڵ دوو بینایەی دوو کۆمەڵگای نیشتەجێبوون وەرگیراونەتەوە، ئامانجمانە ئەو بینایانە بکەینە داینگەی حکوومی یان بەکرێ بدەینەوە و کرێکەشیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بگەڕێنینەوە.

 

Back to top button