سه‌رۆك بارزانی: دكتۆر كازم حه‌بیب پاڵپشتی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و دژی شۆڤیینیەت و دیكتاتۆری بوو

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی  دكتۆر كازم حه‌بیب  ، نووسه‌ر و ئه‌دیب و تێكۆشه‌ری دێرینی عێراقی ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی: 

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر كازم حەبیب.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ئەدیب و تێكۆشەری دێرینی عێراقی دكتۆر (كازم حەبیب)ـم بیست. دكتۆر كازم حەبیب كەسایەتی شۆڕشگێڕ و دیموكراتخواز و دۆست و هاوسۆزی شۆڕشی كورد و پاڵپشتی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، دژی شۆڤیینیەت و دیكتاتۆری بوو.

سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر كازم حەبیب و تەواوی هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی و ناوەندە كولتووری و ئەدەبییەكانی عێراق دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو دكتۆر كازم حەبیب بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
۳۱ی ئابی ۲٠۲۱

Back to top button