بەریتانیا پشتگیریى خۆى بۆ هەرێمى کوردستان دووپات دەکاتەوە

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/12 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد هەنت ،کونسوڵى گشتى نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کونسوڵى گشتى نوێى بەریتانیا  کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ سەرخستنی کار و ئەرکەکانی نیشاندا، جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندی دوو قۆڵی و فراونکردنی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان کردەوە، لە بەرامبەردا کونسوڵی گشتی بەریتانایا ئاشکرایکرد پلان و بەرنامەیەکی چڕیان هەیە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان، هەروەها پشتگیری و سەقامگیری شانشینی یەکگرتووی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ستایشی هاریکاری و هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری بەریتانیا کرد.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی هەرێم:

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/12  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد هەنت کونسولى گشتیى نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا  نێچیرڤان بارزانى وێڕاى بەخێرهێنان، پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لێکرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەموو پشتگیرییەکیشى بۆ سەرخستنى کار و ئەرکەکانى نیشان دا. هەردوولا جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندیى دووقۆڵى و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشیى نێوان هەرێمى کوردستان و شانشینى یەکگرتوو کردەوە.

کونسولى گشتیى بەریتانیا ڕوونى کردەوە کە پلان و بەرنامەیەکى چڕى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە و لەگەڵ تیمەکەى کارى لەسەر دەکات، هەروەها پابەندیى شانشینى یەکگرتووى بە بەردەوامیى پشتگیرى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و عیراق دووپات کردەوە و ستایشى هاریکارى و هەماهەنگیى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى بەریتانیا کرد.

11

 

Back to top button