حكوومهتی ههرێم بە گوژمەی حەوت ملیار دینار چهند پڕۆژهیهك له ئاكرێ جێ بهجێ دهكات
قایمقامی قەزای ئاكرێ رایگهیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە گوژمەی شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار پڕۆژە لە ئاكرێ ئەنجام دران، بڕیارە لە قۆناغی دووەمدا بە گوژمەی حەوت ملیار دیناری دیكە ژمارەیەك پڕۆژە ئەنجام بدرێن.
مازن محەمەد، قایمقامی قەزای ئاكرێ رایدهگهێنێت، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری قەزای ئاكرێ بە گوژمەی شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار پڕۆژە ئەنجام دران، كە زیاتر لە بواری رێگاوبان بوون، بڕیارە كۆمەڵێك پڕۆژەی دیكە لە ئاكرێ ئەنجام بدرێن.
دهشڵێت: پڕۆژەكانی ئەمجارە بە گوژمەی حەوت ملیار دینار دەبن، كە چەند بوارێك لەخۆ دەگرن، وەكو پڕۆژەكانی ئاو و كارەبا و ئەمجارەش ھەندێك پڕۆژەی رێگاوبانی تێدایە، كە رەزامەندی دراوە و دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت، بۆیە زۆر پڕۆژەمان لە بەرنامەدایە بۆ ئەوەی لە سنووری قەزای ئاكرێ جێبەجێیان بكەین.