دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی: لە کەرکووک پێشێلکاری ھەبووە و کۆمسیۆن ئاگادار دەکەینەوە
دوای کۆتاییھاتنی دەنگدانی تایبەت دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی رایگهیاند، لە کەرکووک پێشێلکاری تۆمار کراوە و بەرپرسی یاساییی ھەڵبژاردنی پارتییش رایدهگهێنێت:، کۆمسیۆن لە پێشێلکارییەکان ئاگادار دەکەینەوە.
ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت: ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووک بۆ پارتی دڵخۆشکەرە، سەرەڕای ئەو پێشێلکارییانەی تۆمار کراون، چونکە ژمارەیەک خروقات ھەبووە لە سنووری کەرکووک، بەتایبەتی لە شارەدێی پردێی سەر بە کەرکووک و، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە پێشێلکارییەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە ئاگادار دەکەینەوە.
راشیدهگهێنێت: ئێمە چاوەڕێی سەرکەوتنی مەزنین لە کوردستان، بەڵام ئومێدی زۆریشمان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک ھەیە لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی و سەرکەوتنی ھەردوو کاندیدی پارتی لە سنووری پارێزگای کەرکووک.