ئێران بۆ رازی كردنی دڵی سعودیە بزانە چی كردووە
خواكوڕك
بە تۆمەتی هاندان و بەشداریکردن لە هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە ساڵی ڕابردوو لە تارانی پایتەختی دەوڵەتی ئێران، دادگای ئەو وڵاتە سزای شەش ئاخوندی دا”.
لە کۆنفرانسێکیدا غوڵام حسەینی وتەبێژی دەسەڵاتی قەزایی ئەوەی بۆ میدیاکان خستەڕوو کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ شەش ئاحوند دەرکردووە کە هۆکاری هاندانی لایەنگرانی توندڕەوی دەسەڵات و بەسیج بوون بۆ هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران،هاوکات حسەینی ئەوەشی خستەڕوو تاوانباران تەنها ئەو شەش کەسە نین و هەر بەو هۆکارە زیاتر لە ۱۷ کەسی دیکە دەستگیرکراون.
بە پێی سەرچاوە میدیاییەکانی نزیک لە ڕیفۆرمخوازان، پێشترو لە کاتی بردنی تۆمەتباران بۆ دادگا چەندین لایەنگری توندڕەو هەوڵیاندا هەڵبکوتنە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تاوانبارەکانیان تێدا بوو بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام بوون”.
س:ئەلعەرەبیە