وهزيرى دهرهوهى رووسيا: ئەزموونی هەولێر لە عێراق و ناوچەکە “جیاوازه” پێويسته بۆ سووریاش بگوازرێتەوە
وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت،”ئەزموونی هەولێر لە عێراق و ناوچەکە “جیاوازه”، پێویستە بۆ سووریا بگوازرێتەوە”،
لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی ساڵانەدا لە مۆسکۆ، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رايگەیاند، “ئەو کوردانەی لە کۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری سووریادان نوێنەرایەتیی هەموو کوردی سووریا ناکەن”، ئاماژەی بەوەش کرد، هەسەدە داوای لە ئەوان کردووە “پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سووریا ئاسایی بکەنەوە”.
ئەزموونی هەولێر زۆر جیاوازە و لە ماوەی رابردوو سەردانی هەولێر و بەغدام کرد، لەگەڵ هەموو لایەنەکانی کوردی و سووری و عێراقی کۆبوونەوەم هەبووە
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەزموونی هەولێر لە عێراق و ناوچەکە بە “زۆر جیاواز” ناودەبات و دەڵێت، “پێویستە ئەزموونی کوردەکانی عێراق بۆ سووریا بگوازرێتەوە”
راشیگەیاند، “لە ماوەی رابردوودا سەردانی هەولێر و بەغدام کرد، لەگەڵ هەموو لایەنەکانی کوردی، سووری و عێراقی کۆبوونەوەم هەبووە”.
س: رووداو