بە هۆکارێک ،بازرگانەکانی کورد لە دەروازە سنوورییەکانی خواروی عێراقەوە کاڵا هاوردە دەکەن .
بە هۆی گەندەڵیی بەردەوام و پێدانی رسووماتی کەمتر ، بەشێکی بەرچاو لە بازرگانەکانی کورد لە دەروازە سنوورییەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ، کاڵا هاوردەی عێرا ق و هەرێمی کوردستان دەکەن ، ئەوەش بۆتەهۆکارێکی زیانگەیاندن بە داهاتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
لەمبارەوە . یەكێتی ھاوردە و هەناردنكارانی لقی ھەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، لە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو چاکسازیدا ڕێگری کردووە لە گەندەڵێ دەروازە سنوورییەکان، بازرگانەکانی کورد لە دەروازە سنوورییەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە کاڵاکانیان هاوردە دەکەن .
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی لقی هەولێر هاوکات باس لەوە دەکات گەندەڵییەکی یەکجار زۆر لە دەروازە سنوورییەکانی حکومەتی عێراق هەیە، پێناسەی گومرگی وەکخۆی جێبەجێ ناکرێت، بەڵام لە سنوورەکانی ئێمە پێناسەی گومرگی بەپێی یاسا جێبەجێ دەکرێت، لەبەر ئەوەی بازرگانان لەوێ پارەیەکی زۆر کەم وەکو روسومات دەدەن روویان تێکردووە، ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی لای بازرگانانی هەرێمی کوردستان”.