تورکیا : هەڵمەتی سووتاندنی پسوولەی ئاوو کارەبا بەردەوامە

 

لە مانگی ژانۆڤییە ، هەڵاوسانی ئابووری تورکیا لە دوای دابەزینی بەرچاوی نرخی لیرە ، سیاسەتی ئابووری حکومەتەکەی ئەردۆگانی خستۆتە ژێر پرسیار و ناڕەزایەتییەکان لە تورکیا دەستیان پێکردووە .

هەڵمەتی سووتاندنی پسوولەکان

رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت : پارتی دەسەڵاتداری تورکیا پەی وایە سووتاندنی ئەو پسوولانە هاندانە بۆ ناڕازایەتی گشتگیری جەماوەری و دەستی پارتە نەیارەکانی حکومەتی لە پشتە .

هەڵاوسان لە تورکیا ، گرانی گەیاندۆتە ئاستێک کە دانیشتووانی ئەو وڵاتە ناتوانن بەردەوام بن لە ژیانی ئاسایی خۆیان ، ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەت بۆ پڕکردنەوەی بودجەی خۆی باج دەخاتە سەر هاووڵاتیان و نرخی ئاوو کارەباشی تا 50٪ زیاد کردووە .

هەرچەند حکومەتی تورکیا بۆ چارەسەری دۆخەکە مووچەی مووچەخۆرانی بە ڕێژەی هەمان 50٪ زیاد کردبوو ، بەڵام هەڵاوسانی ئابووری لە رێژەی 70٪ تێپەریوە لە تورکیادا .

لە ئیستادا نرخی بەنزین ، کارەبا، غاز ، باجی ڕێگاو بانەکان بەرچاوترین گرابوونەکانن .

 

سەرچاوە ، ڕۆیتەرز

Back to top button