وه‌زاره‌تى كاره‌با: رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا له‌ پێنجوێن بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بوو

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا له‌ پێنجوێن بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بوو
له‌روونکردنەوەیەکدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى رێگرييه‌كانى سنوورى پێنجوێن له‌ تيمه‌كانى به‌ستنى پێوه‌رى زيره‌كى كاره‌با ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌، 13-2-2022، رايگه‌ياند:” لە پێنجوێن، لە لایەن هەندێ کەسی نابەرپرسەوە، بە پاساوی کەمبوونەوەی کارەبا، ڕێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ هه‌روه‌ها هاتووه‌ :” هەمووان دەزانن کە لە پێنجوێن بەهۆی بەفر و سەرمای سەختی ناوچەکە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاتر بووە.
وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو كه‌ رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە.
Back to top button