حكومه‌ت گرێبەستی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی نوێ کردۆتەوە و، نزيكه‌ى 3 مليار دينارى ته‌نها بۆ ڕاپه‌رين خه‌رج كردووه.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/حكومه‌تى-هه‌رێمى-كوردستان-حكومه-اقليم-كردستان.jpg)
حکومەتی ھەرێمی کوردستان له مانگى 11 ى پارساڵه‌وه، گرێبەستی کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی نوێ کردۆتەوە بڕی نزيكه‌ى 3 مليار دينارى ته‌نها بۆ ئيداره‌ى ڕاپه‌رين تەرخان کردووە.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى له سنوورى ئيداره‌ى ڕاپه‌رين ژينگه پارێزان مانيان له كاره‌كانيان گرتووه و به‌هۆيه‌وه زبڵ و خاشاكێكى زۆر له شاره‌كه كۆبووه‌ته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، له به‌دواداچونێكى ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) كه له سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار وه‌ريگرتووه، حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە و داپۆشینی زبڵ و خاشاکیان لە دەڤەری ڕاپەرین نوێ کردۆتەوە بە تایبەت (کۆمپانیای گاریکس و بیڤان) دوای نوێکردنەوە گوژمەی (2,802,900,000) تەرخانکردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ڕاپەرین، “
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى :” ئێستا کە خۆپیشاندانە لەو دەڤەرە دەبێ خەڵک و ژینگە پارێزانی خۆشەویست بپرسن ئایا ئەو پارەیەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو ژینگەپارێزانەی تەرخانکردووە ، چی لێھاتووەو بۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی خەرج ناکرێت و نادرێت بە ژینگەپارێزان.