سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى پيشه‌سازيى ئيمارات كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سوڵتان ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر، وه‌زيرى پيشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتووى ئيمارات و سه‌رۆكى شاندى وڵاته‌كه‌ى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى، جه‌ختى له گرنگيى ژينگه‌يه‌كى ئارام و دروست بۆ وه‌به‌رهێنانى بيانى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
دۆخى عيراق و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى، په‌يوه‌نديى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه، پێشهاته‌كانى دۆخى نێوان ڕووسيا و ئۆكراينا و كاريگه‌رى له‌سه‌ر بوارى وزه، چه‌ند ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.