سبەی مووچەی وەزارەتێکی تر دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری سبەی مووچەی وەزارەتێکی تر دابەش دەکات.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینە و بانکەکانی هەرێم ڕەوانەی کردووە:” سبەی یەكشەممە ٢٠/٢/٢٠٢٢، مووچهی مانگی یهكی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابهش دەکرێت.
دابەش کردنی مووچەی مانگی یەکی ئەو وەزارەتانەی ماون لە کاتێکدایە بۆ ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند تاوەکو ئێستا بەغدا 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم ڕەوانە نەکردووە.