به‌شی ده‌یه‌می شایسته داراییه‌كانی جووتیاران گه‌یشت
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى رايده‌گه‌ينێت : به‌شێكی دیكه‌ی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا،نه‌وزاد شێخ كامیل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی، هاتنی بەشی دەیەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد لە ئاییندەیەكی نزیكدا لەڕێگەی سایلۆكانەوە دابەش دەكرێت.
بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی، ڕاشیگه‌یاندووه: لە بەردەوامی هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2021، ئاگاداركراینەوە كە چه‌كی بەشی دەیەمی شایستەی دارایی جووتیاران گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان و لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەست بە ئامادەكاری دەكرێت بۆ وەرگرتنی ڕێكارە كارگێڕییەكان و دواتر چەكی ئەو بڕەپارە لە رێگای سایلۆكانی هەرێمی كوردستانه‌وه دابەش دەكرێت، بە سەر جووتیاراندا و لە بانكەكان پارەكەیان وەردەگرن.
ئاماژه‌شيدا به بڕی ئەو پارەیەی كە بە چەكی بانكی ناردوویانە، بەم شێوەیەیه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
هەولێر: بڕی یەك ملیار و 68 ملیۆن دینار.
سلێمانی: بڕی یەك ملیار و 672 ملیۆن دینار.
دهۆك: بڕی 162 ملیۆن دینار.