ئەمریکا نیگەرانە لە ناروونیی هەڵوێستی ئیسرائیل بەرامبەر ڕووسیا

 

ڤێبسایتی ” ڤالانیوز ” ی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات ، ئەمریکا نیگەرانە لە هەڵوێستی ناڕوونی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا .

 

لە ڕاپۆرتی ڤالانیوزی ئیسرائیلی دا هاتووە ، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نوێنەری ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە ، مەحکوم نەکردنی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا لە ئەنجومەنی ئاسایش لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆتە هۆی نیگەرانی ئەمریکا و تووڕە بوونی جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا .

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ” نەفتالی بنێت ” ڕایگەیاندبوو ئەمریکا درکی بەوە کردووە کە بۆچی ئیسرائیل هەڵوێستی ناڕوونە لەمبارەوە ، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا ئەو قسەی پشتڕاست نەکردۆتەوە .

نەفتالی بنێت ” شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لە گەڵ کابینەی سیاسیی ئەمنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ، ئۆرشەلیم بەردەوام لە گەڵ ڕووسیا لە پێوەندی دایە و توانیویەتی بێلایەنی خۆی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا بپارێزێت .

هاوکاتیش لەو کۆبوونەوەدا ، داوا لە ئەندامانی باڵای حکومەتی ئیسرائیل کراوە ، لە هەرجۆرە لێدوانێک سەبارەت بە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا خۆ بەدوور بگرن

Back to top button