مهسرور بارزانى پرسهنامهیهكی ئاڕاستهی كۆسرهت ڕهسوڵ كرد
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بەبۆنەی مردنی دایکی کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاراستە کرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ كۆسرهت ڕهسوڵ :
بەڕێز کاک کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید-ی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان