مەسرور بارزانی بۆ هاووڵاتیان: بە هیچ شێوەیەک دوودڵ مەبن خۆراک بەشی شەش مانگ بۆ ساڵێک بەردەستە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بوونی خۆراکی پێویست لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دایە هاووڵاتیان و ده‌لێ: بەشی شەش مانگ تاوەکو ساڵێک خۆراک و کەلوپەل لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستاندان، بۆیە پێویست ناکات خەڵکی بەلێشاو رووبکەنە بازاڕەکان و نرخی کەلوپەل و خۆراک بەرزبکەنەوە. ده‌شلێ، هەموو رێکارێک دژی ئەو بازرگانانە دەگیرێتەبەر کە نرخ زیاد دەکەن. 

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، 8-3-2022 له‌ لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی پێداچوونەوە و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی پێشکەشی کرد، باسى له‌ بوونی خۆراکی پێویست لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “بە هەموو هاووڵاتیان رادەگەیەنم پێویست ناکات لە دڵەراوکێدا بن سەبارەت بە خۆراک لە هەرێمی کوردستان، هەموو پێداویستییەکی خواردن لە شەش مانگ بۆ ساڵێکی دیکەش بەردەستە و هیچ پێویست ناکات هاووڵاتیان پەلە بکەن لە دابینکردنی پێداویستییەکانیان”.

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشی: “هیوادارم ئەم دۆخە لە دونیا بەرەو چارەسەری بڕوا، هەروەها هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە کە سەردانی بازار بکەن و لە نزیکەوە چاودێری بکەن، ئەو بازرگانانەی کە نرخ زیاد دەکەن رێوشوێنیان بەرامبەر بگیرێتە بەر”.

Back to top button