رێککەوتنی “ئۆپێک” دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی نەوتی رووسیا و زیادکردنی بەرهەمی نەوتی سعودیە
ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی کە بە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس ناسراوە، ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی حوزەیران) ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە دوو مانگی داهاتوودا بۆ ٦٤٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پێدانی نەوتی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهان و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە.
دوای دوو رۆژ لە واژۆكردنی رێككەوتنی یەكێتی ئەوروپا بۆ سەپاندنی گەمارۆی 90% لەسەر نەوتی رووسیا، وەزیرانی نەوت و وزەی 23 وڵاتی ئەندامی ئۆپێك و هاوپەیمانەكانیان كە بە هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس ناسراون، رۆژی پێنجشەممە 2ی حوزەیران رێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت.لە دوو مانگی داهاتوودا خۆیان زیاد بکەن.
بە گوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەو بڕیارەی ئۆپێک رێگە بە سعودیە دەدات نەوتی خاوی زیاتر بەرهەم بهێنێت و پێداویستییەکانی بازاڕی جیهانی دابین بکات. بەپێی رێککەوتنێکی ئەم دواییەی نێوان وەزیرانی نەوت و وزەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک، پێشبینی دەکرێت لە دوو مانگی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە ٦٤٨ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
هەرچەندە پێشتر سعودیە داواكاریەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكای بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت رەتكردبووەوە، بەڵام رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە راپۆرتێكیدا لەبارەی ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بڵاوكردەوە.