كوەیت په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌كات

 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت په‌لاماری درۆنه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌كات.

 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت به‌ ئامانجكردنی شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆماری عێراقی ده‌سته‌خوشك به‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو ئیدانه‌ ده‌كات، كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك كه‌س.

 

هاوکات ، ده‌وڵه‌تی كوه‌یت جه‌ختی هاوشانی خۆی بۆ كۆماری عێراقی ده‌سته‌خوشك و پشتیوانیكردنی ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و رێكارانه‌ی له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریییه‌كه‌ی ده‌گرێته‌به‌ر و هیوای سه‌لامه‌تیش بۆ برینداران ده‌خوازێت.

 

Back to top button