سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند
سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاندو لەبەشێکی هاتووە: خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی پێشمەرگەی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یاوەری بارزانی نەمر بۆ سۆڤییەت و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر بوو.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و خەباتگێڕی دێرین (محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی)ـمان بیست.
خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی پێشمەرگەی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یاوەری بارزانی نەمر بۆ سۆڤییەت و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر بوو و، تەمەنێكی دوورودرێژی بۆ خەبات و كوردایەتی تەرخان كرد و یەكێك بوو لە پێشەنگەكانی قارەمانێتی و پێشمەرگایەتی و خەباتگێڕی.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢