چه‌كداره‌ ئێزییدییه‌كانی نێو په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال واز ده‌هێنن و ده‌بن به‌ پێشمه‌رگه‌.

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ وه‌ له‌ شنگال دروستكرا و خۆیان به‌ كوردی ڕه‌سه‌ن زانی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پشتگیریان كرد و چوونه‌ نێو ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام ئه‌وه‌ی بینرا وانه‌بوو جگه‌ له‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ئه‌جیندای ده‌ره‌كی جێ به‌جێ ده‌كات و بوه‌ته‌ دارده‌ستی مالیكی و ئێران و شه‌ڕی خه‌ڵكی تر به‌ كورد و ئێزیدی ده‌فرۆشی، چه‌كداره‌‌كانی نێو ئه‌و هێزه‌ش په‌یتا په‌یتا له‌ ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن و ده‌بن به‌ پێشمه‌رگه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی كوردستان24 كه‌ ڕایگه‌یاندوه‌” له‌ ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوودا 53 چه‌كداری كوردی ئێزدی كه‌ چه‌كداری په‌كه‌كه‌ بوون، په‌یوه‌ندییان به‌ فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌ و وازیان له‌ په‌كه‌كه‌ هێناوه‌، هیچ بڕوایه‌كیان نه‌ماوه‌ به‌ په‌كه‌كه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌یكات بریتی یه‌ له‌ ماڵ وێرانی و خه‌ڵك كوشتن و كاولكاری له‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ” له‌ كاتی داگیركردنی ناوچه‌كانی شنگال له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌، هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك خۆیان گه‌یانده‌ چیای شنگال و ناوچه‌كانی ئێزدییه‌كان و به‌ چری ده‌ستیانكردبوو به‌ بانگه‌شه‌ بۆ خۆیان و ژماره‌یه‌ك له‌ كورده‌ ئێزدییه‌كانیان بردبووه‌ ریزه‌كانی خۆیانه‌وه‌، زۆر جاریش خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هاواریان لێهه‌ستاوه‌ و رایانگه‌یاندووه‌” كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌ زۆر منداڵه‌كانیان په‌لكێشی ناو هێزه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌یانكاته‌ چه‌كداری خۆی”.

ئێستاش چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا گرژی درووست ده‌كه‌ن و دوێنێش پاش ئه‌وه‌ی له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكیان هێنابووه‌ ناوچه‌كانی خانه‌سۆر و پشێوییان نابووه‌وه‌، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بێزاری خۆیان له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ ده‌ربڕی به‌ تایبه‌تی كه‌ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی هێنرابوون، به‌ گووته‌ی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنونێ عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ بوون له‌ رۆژئاوای كوردستان.

 

Back to top button